ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی پڕۆژه یاسایه‌كی كرد تیایدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ دژی ئێران سنووردار ده‌كات، ئه‌مه‌ش ڕێگه خۆشده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی ده‌نگدانێك له ئه‌نجومه‌نه‌كه كه تا ئێستا هه‌شت ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان چوونه‌ته پاڵ دیموكراته‌كان بۆ سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تره‌مپ.
پڕۆژه یاساكه تره‌مپ ناچار ده‌كات ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكشێنێته‌وه كه دژی ئێران جێگیركراون هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ده‌دات یاخود مۆڵه‌تێكی دیاریكراو ده‌دات بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی.
ئه‌و كۆمارییانه‌ی كه دژی پڕۆژه یاساكه‌ن به سه‌رۆك ترامپیشه‌وه ده‌ڵێن په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه په‌یامێكی هه‌ڵه ده‌نێرێت بۆ تاران.
تره‌مپ له تویته‌ر گوتی : زۆر گرنگه بۆ ئاسایشی وڵاته‌كه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه بڕیاری سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ دژی ئێران په‌سه‌ند نه‌كه‌ن. كارێكی زۆر باشمان كردووه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و ئیستا كاتی ئه‌وه نییه بێهێزی پیشان بده‌ین."
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+د ه‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.