Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 13:28

بەفر چەند رێگایەکی سنووری پارێزگای ھەولێری داخست

هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

كرمانج عزەت، قایمقامی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ھاووڵاتیانی ناوچەكەی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێگاکانی نێوان ھەولێر - سۆران، سۆران - حاجی ئۆمەران، سیدەکان و مێرگەسۆر و خەلیفان - رانیە، بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر گیراون، بۆیە تکایە ھاتووچۆ رابگرن لەو شوێنانە  تا تیمەکانی ئێمە فریای خاوێن کردنەوە بکەون.

قایمقامی سۆران  راشیده‌گه‌ێنێت ، داوا لە بەڵێندەر و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەکەین، ھاوکاری تیمەکانی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە بکەن، بە شۆفەڵ و گرێدەر، تا بتوانین دەروەستی ئەو تەوژمە بەردەوامەی بەفر بکەوین.

 كرمانج عزەت ده‌شڵێت ، لەبەر بارینی بەفرێکی زۆر لەناو شار و دەڤەرەکە، بڕیاماندا بۆ قوتابخانەکان بکەین بە پشوو، واتا ھەموو قوتابخانەکان پشوو دەیانگرێتەوە. بۆ فەرمانگەکانی کە رێگایان سەختە لەناو شار و دەرەوەی شار، لە نەگەیشتنی فەرمانبەران بۆ شوێنی کار غیاب نادرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.