به‌گوێره‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنیWeather كه تایبه‌ته به كه‌شوهه‌وای جیهان به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه له‌به‌غدا نزمترین پله‌ی گه‌رما به – 1 تۆماركراوه‌و هاوكاتیش له مۆسكۆ یه‌ك پله‌ی سه‌دی بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاندووه كه ئه‌و بڕه به‌فره‌ی له‌عێراق باریوه،80 ساڵه له‌وڵاته‌كه‌دا رووی نه‌داوه.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی عێراق راشیگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ پێنجشممه له پارێزگاكانی ناوه‌راست و باشوور كه‌مێك پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شه‌وی رابردووه‌وه به‌فر بارین له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد و ئه‌مه‌ش هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ی دڵخۆش كردووه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌فری لێ نه‌باریوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.