له گه‌ڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی ئینته‌رمیلان میوانداری یانه‌ی ناپۆلی كرد، له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی ناپۆلی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یهكترو هه‌ردوولاش چه‌ند ده‌رفه‌تێكیان له‌ده‌ستداو ئه‌م گێمه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا بێ گۆڵ ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌میش، یاریزانانی ناپۆلی چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان، تا له یه‌كێك له هێرشه‌كان و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، یاریزانی ئیسپانی فابیان ڕویز تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی تیپی میوانی تۆماركرد‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات
له پێنجی مانگی داهاتووش، یاری گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی له نێوان هه‌ردوو یانه له یاریگای سان پاولۆ له شاری ناپۆلی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.