له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی فه‌ڕه‌نسا بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی لیۆن میوانداری یانه‌ی مارسیلیای كرد، له‌م یاریه‌شدا، لیۆن به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی گۆڵ تۆماربكه‌ن و ئه‌م گێمه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌میش، یاریزانانی لیۆن به پاڵپشتی هانده‌رانیان فشارێكی توندیان خسته سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و له خوله‌كی هه‌شتاویه‌كدا، یاریزان حوسام ئاوار تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی تیپی میوانداری له یاریه‌كه تۆماركرد‌و یانه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی جامی فه‌ڕه‌نسا، لیۆن له مێژووی خۆیدا پێنج جار به نازناوی جامی فه‌ڕه‌نسا شاد بووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.