لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، کونسوڵخانەی کۆماری کۆریا رایدەگەیەنێ کە لە بەرواری 1 ی نیسانی 2020 بەدواوە هەموو ئەوانەی داواکاری ڤیزا پێشکەش دەکەن، پێویستە ڤیزاکەیان لە سایتی www.visa.go.kr چاپ بکەن.
راشیدهگهیهنن ، ئەم گۆڕانکارییە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پرۆسەی وەرگرتنی ڤیزای کۆریا نابێت، بەڵکو لە جێگای چەسپ کردنی ڤیزا لەسەر پاسپۆرت، داواکاری ڤیزا راستەوخۆ ڤیزایە دەرچوەکەی لە وێبسایتی ئاماژەپێدراو چاپ دەکات و لەکاتی چونەژورەوە لە سنورەکانی کۆریا، ڤیزای چاپکراوی پێشکەش بە کارمەندی نشینگە دەکات.
هاوپێچ: نمونەی ئەو ڤیزایەی کە داواکاری ڤیزا چاپی دەکات و چۆنییەتی چاپ کردنی.
كلیك له‌پێگه‌ی كونسوڵخانه بكه‌ن بۆ زانیاری زیاتر له‌م لینكه‌دا
https://www.visa.go.kr/?fbclid=IwAR1lX6x9TvY98jBRffH8xg2osUZBEqQ-ARSEqtu_ZPDY33ZR1o0nP6Ep90g
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.