ئەندازیار حەمید عەلی بەڕێوەبەری تەکنیکی وێستگەی کەهرۆ ئاوی دەربەندیخان رایگەیاند: دوای وەستانی یەكەی ژمارە (1) بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بڕیاردرا کە کاری چاكسازیی بۆ بکرێت.
وتشی: کاری چاکسازییەکە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمێنانی وزەی کارەبای سلێمانی و بە هەوڵ ماندبوونی ئەندازیار و تەکنیکارو کارمەندانی هەموو بەشەكانی وێستگە بەهاوکای کۆمپانیایهكی ئێرانی چاكسازییەکە تەواوکراو توانرا یەکەکە بەگەڕبخەنەوە.
راشیگهیاند : خۆشبەختانە دوێنێ چوارشهممه 12 ى 2 ى 2020 دوای تەواوبوونی کاری چاکسازیی یەکەکە كەوتەوە کار و بڕی 60 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی کارەبای هەرێم زیادبوو.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.