ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارنی یازده‌یه‌مین خولی په‌رله‌مان له ئێران ده‌ستی پێكرد.
بڕیاره دووی مانگی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌یه‌مینی په‌رله‌مانی ئێران و هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می خولی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.
له كاتێكدا كه به‌پێی یاسای ئێران به‌ربژێره‌كانی په‌رله‌مان ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌رفه‌تیان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌ستدایه و رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو كۆتایی دێت.
له‌سه‌دا 56ی به‌ربژێره‌كانی په‌رله‌مان له‌وانه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و 8 نوێنه‌ری ئێستای تارانی پایته‌خت رێگه‌یان پێنه‌دراوه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شداربن و شیاو بوونیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردنی ئێران ره‌تكراوه‌ته‌وه.
جه‌مال عورف سه‌رۆكی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئێران رایگه‌یاند: 7 هه‌زار و 148 كه‌س شیاو بوونیان بۆ كێبڕكێ له‌سه‌ر 290 كورسی په‌رله‌مانی ئێران پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
له كاتێكدا 16 هه‌زار و 145 كه‌س كه خۆیان بۆ به‌ربژێركردنی یازده‌یه‌مین خولی په‌رله‌مانی ئێران كاندید كردبوو كه ده‌كاته رێژه‌ی له سه‌دا 56 شیاو بوونیان بۆ په‌رله‌مانتاری ره‌تكراوه‌ته‌وه، هاوكات ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی ریفۆرمخوازانی ئێرانیش بایكۆتی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی ئیرانیان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.