لەسەر ڕێگای گشتی کەلار - سلێمانی لەناحیەی باوەنور بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێل کەسێک گیانی لەدەست داو 15 کەسیتر برینداربون
نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنج شەمە) بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی جۆری پێکدادان لەنێوان پاسێک و دو ئۆتۆمبێل جۆری ئاڵتیما و تەنکەرێکی گواستەوەی سوتەمەنی تاکو ئێستا کەسێک گیانی لەدەست داوە و 15 كهسى دیكهش بریندارن
ڕوداوە کە لەکاتێکدابووە کە ئۆتۆمبێلی جۆری پاس لەگەڵ تەکسی ئاڵتیما بەئاراستەی کەلار هاتون و تەنکەر و ئاڵتیماکەی تر بەئاراستەی سلێمانی ڕۆیشتون، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی باوەنورەوە دەستی پێکردوە.

محهمهد ساڵح
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.