پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی و خۆراك جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه گۆشتی قاز یه‌كێكه له‌و گۆشتانه‌ی كه به‌های خۆراكی زۆر به‌رزه و یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه ،هه‌م بۆ به تامیهكهی هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆرترین ووزه ده‌به‌خشێته مرۆڤ ،به‌ناوبانگه و له‌ناوو كورده‌واریشدا گرنگی پێدراوه و به یه‌كێك له به‌تامترین خۆراكه‌كان داده‌نرێت .
گۆشتی قاز بۆ جه‌سته ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه :
- بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی لاوازی و كه‌می كێشیان هه‌یه ئه‌وا خواردنی باڵی قاز به‌سووده .
- زۆرترین بڕی ووزه ده‌به‌خشێته جه‌سته و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری گران یان وه‌رزش ده‌كه‌ن بایه‌خه‌كه‌ی چه‌ند قات ده‌بێته‌وه .
- جگه‌ر و باڵی قاز یارمه‌تی دروستبوونی خوێن ده‌ده‌ن و بۆ كه‌م خوێنی به‌سوودن و لێدانی دڵ ڕێكده‌خه‌ن .
- ڕۆنی قاز بۆ گورچیله ، چاره‌سه‌ری كۆكه ، گڕێی ده‌نگ و سووتانه‌وه‌ی گه‌ده به‌سووده .
- خواردنی گۆشتی قاز بۆ چاره‌سه‌ری كۆ ئه‌ندامی هه‌ناسه و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی باشه .
- خواردنی هێلكه قاز بۆ بۆ زیادبوونی كێش و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه به‌سووده و ئه‌گه‌ر بكرێت به هێلكه و ڕۆن و ڕۆنی قازیش به‌كار بهێنرێت ئه‌وا كاریگه‌ریه‌كه‌ی چه‌ند قات ده‌بێته‌وه .
- بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هه‌ر هۆیه‌ك تووشی خوێنبه‌ربوون ده‌بن خواردنی گۆشتی قاز پێشنیار ده‌كرێت .
- بۆ لابردنی تامساردی گۆشتی قازیش باشتر وایه یه‌ك یا دوو جار پاش كوڵاندن ئاووهكهی بڕێژرێت و پیاز و سه‌وزه گونجاوه‌كانی تێبكرێت
وه‌رگێرانی /م.ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.