وەزارەتی شارەوانی ژمارەیەک گۆڕانکاریی تر لە پۆستە ئیدارییەکانی خۆی دەکات و لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر کۆمەڵێ گۆڕانکاریی زۆر کراون.
هۆکاری گۆڕانکارییەکانی بۆ بەردەوامیی هەوڵەکانی چاکسازی لە بواری ڕێکخستنەوەی کاروباری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکە لێکدایەوە، گۆڕانکارییەکانیان بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو فەرمانگانە دەگرێتەوە کە پێویستییان بە چاکسازی و گۆڕانکاری هەیە.
لهم بارهیهوه سەرچاوەیەك لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە (باسنیوز)ی راگەیاندووه، گۆڕانكاری و چاكسازییەكان لەسەر بنەمای رێكاری یاسایی و بە گوێرەی رێنمایی و یاساكان كراون، بە تایبەتیش لەم لایەنەوە كە سەرپێچیی كەسانێك ئاشكرا دەبێت.
ئاماژهی بهوهشكردووه گۆڕانكارییەكان دەیانگرێتەوە، هەروەها كەسانێكیش هەن، بەهۆی دڵسۆزییان بۆ كارەكەیان و بە باشی راییكردنی كاروباری فەرمانگە و هاووڵاتیان، پۆستەكەیان بەرز كراوەتەوە, هەندێكیشان بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی و زۆریی مانەوەیان لە پۆستەكانیان، بەر ئەو گۆڕانكارییانە كەوتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.