وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگهیاند: لەرێگەی ناتۆوە، كردەوە سەربازییهكانمان لە عێراقدا زیاتر دهكهین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مارک ئیسپەر، وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە برۆکسل رایگەیاند؛ لەگەڵ ناتۆ بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنى ئۆپەراسیۆنەکانمانە لە عێراق رێككهوتووین.
وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، ناتۆ رەزامەندی دەربڕیوە بۆ فراوانكردنی چالاكییەكانیان لە عێراقدا، لەوانەش دەستپێكردنەوەی مەشق و راهێنەكانیان بە هێزەكانی سوپای عێراق.
دوێنێ هاوپەیمانی ناتۆ دەستپێكردنەوەی كاری نێردەی هاوپەیمانیەتییەكە لە عێراق بەجێبەجێكردنی ئەركەكانی راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.