سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، گەیشتە ئەڵمانیا.
ئەمشەو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، گەیشتە ئەڵمانیا و رایگەیاند ئەم کۆبوونەوانە ھەماھەنگییان لەگەڵ ھاوبەشەکانیان بەھێزتر دەکات بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
پێش كەمێك مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لەبارەی بەشداریكردنی لە كۆنگرەكەدا نووسیویەتی لە میونشنین بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، ئەم کۆبوونەوانە ھەماھەنگیمان لەگەڵ ھاوبەشەکانمان بەھێزتر دەکات بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیمان
بڕیارە لەو كۆنگرەیەدا کە رۆژانی 14-16ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بە گەورە بەرپرسان و بڕیاربەدەستانی جیهانی بکەوێت کە لە كۆنگرەكەدا بەشدارن و بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوتوێ بکات.
بە پێی زانیارییەكان، سبەی هەینی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مایك پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆدەبێته‌وه. هەروەها بڕیاریشە مەسرور بارزانی لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا، لەگەڵ هه‌ریه‌ك له دان بریۆلێتی وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا، بۆیكۆ بۆریسۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا و ئانگرێت كرامپ كاربۆوهر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیادا كۆبێته‌وه. كۆنگرەی ئاسایشی میونشن ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چێ، تێیدا گه‌وره به‌رپرسان و بڕیاربه‌ده‌ستدانی جیهان كۆده‌بنه‌وه و پرسه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایشی جیهان تاوتوێ ده‌كەن، له چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا، مه‌سرور بارزانی یه‌كێك بووه له به‌شدارانی ئه‌و كۆنگرەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.