بەپێی نوێترین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 1383 کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ 64437 کەس بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەى نوێترین ئامار کە دەسەڵاتدارانى چین رایانگەیاندووە، لە دوێنێوە تا ئێستا زیاتر لە 120 حاڵەتى نوێی گیان لەدەستدان تۆمارکراون و زیاتر لە 4800 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوونه.
هەر بەپێی ئامارەکە، تا ئێستا 6886 کەس چارەسەریان بۆکراوە و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه، له كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان تا ئیستا سێ حاڵه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی چین تۆماركراون كه یه‌ك له فیلیپین و یه‌ك له هۆنگ كۆنگ بووه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش وه‌زیری ته‌ندرووستی ژاپۆن یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.