به‌چه‌ند مووشه‌كێك بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن له كه‌ركووك كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراقی لێدهمێننهوه، كرایه ئامانج.
شه‌وی ڕابردوو به چه‌ند مووشه‌كێكی كاتیۆشا بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن له كه‌ركووك كرایه ئامانج و له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له كه‌ركووك رایگه‌یاند: به‌چه‌ند مووشه‌كێكی كاتیۆشا هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌ی وه‌ن له كه‌ركووك، گوتیشی، هه‌ر دوای هێرشه‌كه فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌ركووكدا سوڕاونه‌ته‌وه.
له 27ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019، هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن و تیایدا به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كوژرا و چوار سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.