Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 04:10

وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا ده‌ستی له‌ کارکێشایه‌وه‌

من رێز له‌ كه‌سایه‌تی خۆم ده‌گرم نامه‌وێت به‌ مه‌رج له‌ پۆستی وه‌زیریدا بمێنمه‌وه‌
وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا
کوردستان TV
100%

وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا ساجد جاوید له‌ هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا و پێش مانگێك له‌ خستنه‌ رووی بودجه‌ی گشتی ساڵانه‌ی وڵات ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.

دوای ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌شی رایگه‌یاندووه‌ من رێز له‌ كه‌سایه‌تی خۆم ده‌گرم نامه‌وێت به‌ مه‌رج له‌ پۆستی وه‌زیریدا بمێنمه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ بوریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌ هه‌وڵی دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ی حكومه‌ت و لادانی ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكاره‌كانی وه‌زیران دا بووه‌، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه‌ به‌ لادانی سه‌رجه‌م راوێژكاره‌ تایبه‌ته‌كان و گۆڕینیان بۆ راوێژكاره‌ تایبه‌ته‌كانی حكومه‌ت به‌ مه‌به‌ستی پێكهینانی تیمێكی یه‌كگرتوو. 

هه‌روه‌ها جاوید له‌ لێدوانێكیدا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ناتوانێت به‌و مه‌رجانه‌ی جۆنسن رازی بێت بۆیه‌ ده‌ستی له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.