مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق ده‌كات كێشه‌كان به رێگه‌ی تووند‌و تیژی و یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه و هاوكات ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كارمه‌ندان و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی كرد.
مه‌هدی كه‌ربه‌لایی نوێنەرى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق، لە گوتارى نوێژى هەینى لە کەربەلا رایگەیاند: ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت بریتیه له دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له شكستهێنانی سیاسی و ئابووری، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانین دووباره به یهكگرتوويی پێگه‌ی سیاسی و ئابووری به‌هێزی وڵات بنیاد بنێينهوه.
كه‌ربه‌لایی ئاشكراشی كرد كة له ئیَستادا هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان خستووه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌ی نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، ئیدانه‌ی تووندكاری و تێكده‌رانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كارمه‌ندان و دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت.
مه‌هدی كه‌ربه‌لایی داواشی له ده‌سه‌ڵاتداران و فه‌رمانبه‌رانی عێراق كرد پابه‌ندی به‌ها به‌رزه‌كانی ره‌وشت به‌رزی بن و جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی كێشه‌كان له رێگه‌ی توندوتیژی یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.