له لێدوانێكی تایبهت به كوردستان تیڤی ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدهكان ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی دوو ڕۆژی ڕابروو، ڕێگای سەرەکی سیدەکان ـ سۆران و 158 گوندی دەڤەری سیدەکان داخراوە و بەگشتی لەو دەڤەرە هاتووچۆ وەستاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە لە بەیانیەوە تیمەکانی ڕێگاوبانی سەربە کەرتی چواری سۆران سەرقاڵی پاککردنەوەیی ڕێگای سۆران سیدەکانن، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی بەفربارین نەتوانراوە ڕێگاکە بەتەواوی بکەنەوە و تیمەکان لە ڕامالینی بەفر بەردەوامن.
بۆ کردنەوەیی ڕێگای گوند و ئاواییەکانیش، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان گوتی: لە هەوڵی ئەوەداین لە ڕێگای تیمەکانی ڕێگاوبان و گرتنی شۆفەڵ، ڕێگای سەرەکی دەشتی هێرت ، سیدەکان و گوندەکانی دیکەی ئەو دەڤەرە بکەینهوه.
لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە نێو سەنتەری شارۆچکەی سیدەکان 47 سانتیمهتر بەفرباریوە و ههروهها لە گوند و ئاوایبەکانی دەوروبەریشی زیاتر لەنیو مەتر باریوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.