Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 08:35

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری وزەی ئەمریکا کۆبووەوە

جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییه‌كانى نێوان ئەمریکاو هەرێمی کوردستان کرا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشنی ئەڵمانیا لەگەڵ دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بە تایبەتی لە بواری وزەدا کرا.

هەروەها جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندیی بازرگانی و رۆڵی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.

وەزیری وزەی ئەمریکا ئاماژەی بە پێشکەوتنی ئابووریی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی هەرێمی کوردستان بە هۆی لێهاتوویی سەرکردایەتییەکەی، کاری موعجیزە ئاسایان کردووە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمریکای کرد و هیوای خواست هەماهەنگییان زیاتر و بەردەوام بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.