Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 04:10

به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ هه‌زار و 524 که‌س له‌ چین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

66 هه‌زار و 492 كه‌سیش ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ گوازراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) له‌ سه‌رتاسه‌ری چین، هه‌زار و ٥٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٦٦ هه‌زار و ٤٩٢ كه‌سیش ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ گوازراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه‌ كه‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه‌، هه‌زار و ٥٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گومانیشیان لێ ده‌كرێت تووشی ئه‌و په‌تایه‌ بووبن بۆ هه‌شت هه‌زار و ٦٨٩ كه‌س كه‌مبۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌یش كه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ تووشبووانی په‌تاكه‌ خرابوونه‌ ژێر چاودێری پزیشكی بۆ ١٦٩ هه‌زار و ٣٩ كه‌س كه‌م بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ كاتێكدا ژماره‌ی گومانلێكراوان و ئه‌وانه‌ی خراونه‌ته‌ ژێر چاودێری پزیشكی به‌ خێراییه‌كی دیاریكراو كه‌مبۆته‌وه‌، به‌هۆی تووشبوونیان به‌و په‌تایه‌وه‌ تا ئێستا هه‌زار و ٥٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ یه‌كێكیان له‌ هۆنگ كۆنگ بووه‌.

هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌یان تیادا تۆمار كراوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٦٦ هه‌زار و ٤٩٢ كه‌س كه‌ ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌شت هه‌زار و ٩٦٩یان سه‌خته‌.

تاكو ئێستا هه‌شت هه‌زار و ٩٦ كه‌سیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی و چاكبوونه‌ته‌‌وه‌ ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌ وشكاوییه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌كانی چین ٥٦ حاڵه‌تی ئه‌و په‌تایه‌ له‌ هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ و ١٠ حاڵه‌تیش له‌ هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی ماكاو تۆمار كراون.

له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوو له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ دوو هه‌زار و ٢٧٧ حاڵه‌تی دیكه‌ تۆمار كراون و ١٤٣ كه‌سیش به‌هۆی تووشبوونیان به‌م په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.