Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 10:36

شه‌کره‌ی جۆری دوو به‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت

به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكی ته‌ندروست
کوردستان TV
100%

نه‌خۆشی شه‌كره‌ جۆری دووه‌مه‌م چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ به‌یه‌ك جاری و هه‌میش ده‌كرێ خۆمانی لێ بپارێزین !! ته‌نها به‌ خۆراكی ته‌ندروست.

نه‌خۆشی شه‌كره‌ به‌ حه‌وته‌م هۆكاری مردن له‌ ئه‌مریكا داده‌نرێت، هۆكاری مه‌ترسی توشبوون به‌ هه‌ندێ نه‌خۆشیش دوو هه‌نده‌ ده‌كات وه‌ك جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك، ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌یان خۆین یان تووشی زیادكردنی به‌رهه‌ڵستی كاریگه‌ری ئه‌نسۆلین ده‌كات و یانیش كه‌می ده‌كاته‌وه‌.

به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی باوه‌ كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ جۆری دوو چاره‌سه‌ی نیه‌و ده‌بێت نه‌خۆش هه‌تا ماوه‌ ده‌رمان بخوا، له‌ دوای چه‌نده‌ها ساڵی توێژینه‌وه‌كانی (د. فۆهرمان) ئه‌وه‌ی دووپات كردۆته‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوو به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكی ته‌ندروست، هه‌روه‌ها كتێبێكیشی له‌و باره‌وه‌ نووسیوه‌ به‌ناوی (The end of Diabetes) واته‌ كۆتایی نه‌خۆشی شه‌كره‌، (د. فۆهرمان) ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت به‌و به‌رنامه‌یه‌ نه‌خۆشانی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كیش ژیانێكی باشترو ته‌مه‌نێكی درێژتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

ئه‌و خواردنانه‌ش كه‌ به‌رنامه‌كه‌ پێكدێنن ئه‌مانه‌ن:

1. خواردنی په‌لكه‌ سه‌وزه‌كانی وه‌ك سڵق و سپێناخ و جه‌رجیر، خواردنی ژه‌مێك له‌وانه‌ ڕۆژنه‌ (9%) ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شه‌كره‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

2. ئه‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ سه‌وز نینه‌، وه‌ك قه‌رنابیت و كوارگ و باینجان و سیرو پیاز.

3. پاقله‌مه‌نیه‌كان وه‌ك نیسك و نۆك و فاسولیاو لۆبیاو پاقله‌ كه‌ باشترین سه‌رچاوه‌ی كاربۆهیدراتن.

4. چه‌ره‌س وه‌ك فستق و گوێزو باوی و بندق و گازۆ ... هتد، ئه‌مانه‌ ئاستی شه‌كر به‌رز ناكه‌نه‌وه‌و زۆر به‌سوودن بۆ دژه‌ هه‌وكردن و دابه‌زاندنی كێشی له‌شمان.

5. میوه‌ی فرێش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ هه‌وكردن و ڕیشاڵی به‌سوود بۆ هه‌رس كردن، خواردنی ژه‌مێكی ته‌واوی میوه‌ له‌ ڕۆژێكدا له‌شمان به‌ ڕێژه‌ی (18%) ده‌پارێزێ له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌شیان هه‌یه‌ باشتره‌ ئه‌و میوانه‌ بخۆن كه‌ شیرین نین، وه‌ك: توو و فڕاوله‌و كیوی و پرته‌قاڵ و شوتی.

 ئا/ د.شێرزاد پسپۆری خۆراك

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.