"جادووگه‌رانی شه‌و".. ئه‌و ئافره‌ته سۆڤییهتیانهی ئهڵمانییهكانیان تۆقاندبوو
ئافره‌ت رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له گۆڕینی رێڕه‌وی جه‌نگی دووه‌می جیهانیی، له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و ئافره‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كارگه‌كان كردبوو بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی له به‌ره‌كانی جه‌نگ بوون، ئافره‌تانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌تیش به‌شداربوون له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانییه‌كان له‌ڕێگه‌ی به‌شداریكردنیان له جه‌نگه‌كان.
له گه‌رمه‌ی جه‌نگی به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1941 تیمێكی ئافره‌تان به‌ناوی "جادووگه‌رانی شه‌و" نازییهكانیان تۆقاندبوو و زیانێكی زۆریان پێگه‌یاندبوون، ئه‌م ئافره‌ته سۆڤییهتییانه به فڕۆكه‌كان هێرشی وێرانكه‌ریان بۆ سه‌ر پێگه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان ئه‌نجام ده‌دا.
ئه‌ڵمانییه‌كان به‌م تیمه ئافره‌ته سۆڤییهتییانهیان ده‌گوت "جادووگه‌رانی شه‌و" به‌هۆی ده‌نگی فڕۆكه‌كانیان كه وه‌ك ده‌نگی گسكی كاره‌بایی وابوو.
تیمی ئافره‌ته‌كان به‌شه‌و هێرشه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا و فڕۆكه‌ی قه‌باره بچووكیان به‌كار ده‌هێنا، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كان ئامێری رادیۆیان تێدا نه‌بوو ئه‌مه‌ش وای له راداره‌كانی ئه‌ڵمانیا كردبوو به‌سه‌ختی شوێنه‌كانیان دیاری بكات.
هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی جه‌نگی دووه‌می جیهانیی، به‌رپرسانی سۆڤییه‌ت بیرۆكه‌ی پشت به‌ستن به ئافره‌تیان ره‌تكرده‌وه له سوپادا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی "باربارۆسا" و پاشه‌كشه‌كردنی سوپای سوور، جۆزێف ستالین له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستگه‌یشتنی نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وانی ئافره‌ت خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌یی مارینا راسكۆڤا (Marina Raskova) رای تایبه‌تی خۆی گۆڕی، مارینا داوای كرد رۆڵێكی گه‌وره‌تر به ئافره‌ت بدرێت و به‌شداربن له جه‌نگه‌كان، جه‌ختیشی كرده‌وه ئافره‌ته سۆڤییهتیهكان رقێكی زۆریان به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانییه‌كان له دڵه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆریان برا و مێردیان له به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ده‌ست داوه.
بۆ پێكهێنانی تیمێكی ئافره‌تان، مارینا راسكۆڤا نزیكه‌ی 400 ئافره‌تی راسپارد كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 17 بۆ 26 ساڵان ده‌بوو و زۆربه‌شیان قوتابی زانكۆ بوون، دوای چه‌ند مانگێك ئه‌م ئافره‌ته خۆبه‌خشانه‌ی بۆ راهێنان نارده گوندی ئینجلز له باكووری ستالینگراد.
جادووگه‌رانی شه‌و فڕۆكه‌ی جۆری پۆلیكارپۆڤ پۆ2 (Polikarpov Po-2)ی له دار دروستكراویان به‌ده‌ستهێنا، كه له ماوه‌ی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو وه‌ك فڕۆكه‌ی راهێنان به‌كار ده‌هێندرا، بۆیه ناچار ده‌بوون نه‌خشه، پێنووس و گڵۆپی ده‌ستی له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی خۆیان دیاریبكه‌ن، فڕۆكه‌كان دوو شوێنی دانیشتنیان هه‌بوو به‌شی لێخوڕینهكهی كراوه‌بوو و فڕۆكه‌وانه‌كان رووبه‌ڕووی ساردی و شه‌خته و بای توند ده‌بوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه سۆڤییه‌تییه‌كان تیمی مووشه‌ك و بۆمبی شه‌وانی ژماره 588 نزیكه‌ی 40 له فڕۆكه‌وانه‌كانی شه‌وانه هه‌ریه‌كه‌یان 8 بۆ 18 ئه‌ركی سه‌ربازییان ئه‌نجام ده‌دا.
تیمی مووشه‌ك و بۆمبی شه‌وانه‌ی ژماره 588 به درێژایی جه‌نگ نزیكه‌ی 23 هه‌زار تۆن بۆمبیان ئاراسته‌ی ئامانجه ئه‌ڵمانییه‌كان كرد، هه‌روه‌ها به‌شداریان له 30 هه‌زار ده‌رچوونی ئاسمانیی كرد، كۆتا ده‌رچوونیان له 4ی ئایاری ساڵی 1945 بوو، كه ده‌كاته 3 رۆژ به‌ر له خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌ڵمانیا.
سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ستهێنانی باڵاترین ملوانكه و نیشانه‌ی سۆڤییه‌تی، تیمی مووشه‌ك و بۆمبی شه‌وان ژماره 588 بێ به‌ش بوون له نمایشی سه‌ركه‌وتن له مۆسكۆ به‌هۆی كۆنی فڕۆكه‌كانیان كه به مایه‌ی شه‌رمه‌زاریی بۆ یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت هه‌ژمار ده‌كرا.سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.