به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م شه‌ش هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی ئورمیه، سونقوڕ، كرماشان و ئیلام كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه دوێنێ هه‌ینی ژنێكی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی ”شه‌هێن ئه‌نوه‌ری“ به هۆی كێشه‌ی خێزانی له ڕێگای خواردنی حه‌بی برینجه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه، ڕۆژی چواشه‌ممه‌ی ڕابردوو، لاوێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵی خه‌ڵكی سونقوڕ به ناوی ”ئه‌حمه‌د مه‌لایی“ به هۆی كێشه‌ی خێزانی خۆی هه‌ڵواسیبوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 2 ژنی خه‌ڵكی ئیلام و ئورمیه كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ”عایشه جاهد“ ته‌مه‌ن 31 ساڵ به هۆی كێشه‌ی خێزانی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و گیانی له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها ژنێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی ”نه‌هیه شامحه‌مه‌دی“ هه‌مان ڕۆژ به هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
هه‌روه‌ها لاوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی ”ئومید ئه‌حسه‌نی“ ڕۆژی شه‌ممه به هۆكارێكی نادیار له‌رێگای خواردنی قورسی برنجه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ڕۆژی جوارشممهی ڕابردووش لاوێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی نازلووی ئورمیه به ناوی ”وه‌حید ئه‌قده‌م“ به هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.