یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه خواست له‌سه‌ر بلیتی یاریه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست ڕیكۆردێكی پێوانه‌یی تۆماركردووه
یوفا ئاشكرای كرد كه له كانوونی یه‌كه‌می ڕابردوودا، هه‌شت ملیۆن و نۆسهدوحهفتاوحهوت هه‌زارو چوارسه‌دو بیستوحه‌وت بلیت له پڕۆسه‌ی فرۆشتنی بلیتی یاریه‌كانی جامی یۆرۆ بۆ هانده‌رانی ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته كۆتاییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه، فراشراون، ئه‌مه‌ش سێ هێنده‌ی خواست له‌سه‌ر بلیتی یاریه‌كانی جامی یۆرۆی دووههزاروشازدهیه كه له فه‌ڕه‌نسا سازكراو هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال نازناوه‌كه‌ی برده‌وه
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا قۆناغێكی دیكه‌ی فرۆشتنی بلیتی یاریه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست له مانگی نیسانی داهاتوو سازده‌كات، ئه‌و قۆناغه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت بۆ هانده‌رانی ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی له یاریه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتن ده‌گه‌نه كۆتاییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه
یوفا ڕوونیشیكرده‌وه كه فرۆشتنی ئه‌م ژماره زۆره‌ی بلیتی یاریه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست ئاماژه‌یه بۆ گوڕوتینی هانده‌ران بۆ ئاماده‌بوونیان له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجاره له دوازده وڵاتی جیای كیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.