محه‌مه‌د مه‌جید ئه‌لئه‌حوازی،چاودێری سیاسی رایده‌گه‌ێنێت، عێراق هاوكاری ره‌وانه‌ی چین ده‌كات و رۆڵه‌كانیشی بێ ماڵ و حاڵن و له‌نێو خێوه‌ته‌كانیشدا ئامێره‌كانی خۆگه‌رمكردنه‌وه‌یان نییه.
ئه‌لئه‌حوازی له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ره‌وانه‌كردنی هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ چین له‌كاتێكدایه كه رۆڵه‌كانی عێراق به‌بێ ئامێری خۆگه‌رمكردنه‌وه و جل‌و به‌رگ و خۆراك له‌نێو خێوه‌ته‌كاندان.
هه‌روه‌ها ده‌پرسێ، چی له عێراق رووده‌دات؟.
دوێنێ هه‌ینی حكومه‌تی عێراق 78 ته‌ن له‌هاوكاری ته‌ندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌وانه‌ی چین كرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.