Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 06:23

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی دەکات

لە میونشن
کوردستان TV
100%


سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دووه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2020، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركرده‌ به‌شداربووه‌كانی جیهان كۆده‌بێته‌وه‌.


ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی کرد . 
لە کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی ستایشی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی هەرێمی کوردستان نموونەیەکی سەرکەوتووی دەسەڵاتدارییە لە عێراق ئەمەش بۆ لێهاتوویی و دانایی سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئێوە دەگەڕێتەوە. گوتیشی کۆمکاری عەرەبی پشتیوانیی لە مافەکانی گەلی کورد دەکات لە چوارچێوەی عێراقدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەڵویستی کۆمکاری عەرەبی کرد و هیوای خواست رۆڵێکی ئەرێنی لە سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکەدا بگێڕێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.