محه‌مه‌د جه‌وا زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی تا ئێستا نه‌یتوانیوه زانیاری نێو سندووقه ره‌شه‌كه‌ی فڕۆكه ئۆكڕاینییه تێكشكاوه‌كه ده‌ربهێنێ، كه‌له به‌ره‌به‌یانی 8-1-2020 به دوومووشه‌ك خرایه خواره‌وه.
زه‌ریف له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی ئێن بی سی نیوز گوتی: ئێران ناتوانێ زانیاری له نێو سندووقه ره‌شه‌كه‌ی فڕۆكه ئۆكڕاینییه‌كه ده‌ربهێنێ و تا ئێستاش سندووقه‌كه‌ی راده‌ستی هیچ وڵاتێكی بیانی نه‌كردووه.
گوتیشی: بۆ هێنانه ده‌ره‌وه‌ی زانیارییه‌كانی نێو سندووقه ره‌شه‌كه، ئێران پێوستی به پڕۆگرام و كێبڵ و كه‌ل و په‌لی تایبه‌ت له ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا هه‌یه، داواشمان كردووه یارمه‌تیمان بده‌ن، به‌ڵام پڕۆگرامه‌كه‌یان پێ نه‌داوین .
وه‌رگێڕان و داڕستنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.