Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 21:56

ڕاگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و دکتۆر ئەیاد عەللاوی

له‌سه‌ر سێ خاڵ رێككه‌وتن
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر ئەیاد عەللاوی و شاندێکی یاوەری کرد و لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بە وردی باس لە پێشهاتەکانی ڕەوشی عێراق و ناوچەکە و بابەتی پێکهێنانی حکوومەتی ئینتیقالیی داهاتووی عێراق کرا.

ڕۆژی شەممە 15ـی2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر ئەیاد عەللاوی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا بە وردی باس لە پێشهاتەکانی ڕەوشی عێراق و ناوچەکە و بابەتی پێکهێنانی حکوومەتی ئینتیقالیی داهاتووی عێراق کرا و هەردوولا لەسەر ئەم خاڵانە ڕێک کەوتن:

یەکەم: هەردوولا جەختیان کردەوە کە عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی هاوکاریی وڵات بکەن لە ڕووبەڕووبوونەی مەترسیی تیرۆر، بەتایبەتییش بە ڕەچاوکردنی جموجۆلەکانی ئەمدواییەی داعش.

دووەم: عێراق وڵاتی فرەیی و پێکهاتەکانە و هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێ لەبارەی بڕیارە چارەنووسسازەکانی دەوڵەت و داهاتووەکەی، تاکڕەوی بکات، چونکە ئەوە دەبێتە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی وڵات و ئاشتیی کۆمەڵایەتی.

سێیەم: پێویستە پێکهاتەی حکوومەتی داهاتوو نوێنەرایەتی هەمووان بکات و هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەشداریی تێدا بکەن تا یەکانگیریی نیشتمانی و خواستە ئاشتیخوازانەکانی خۆپێشاندەران و بزاڤی جەماوەری، بگرێتەخۆی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.