Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 21:47

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووه‌وه‌

وەزیری دەرەوەی رووسیا : رووسیا پشتیوانی لە مافەکانی گەلی کورد لە ناوچەکە دەکات
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: داوا لە رووسیا دەکەین رۆڵی گرنگی خۆی لە سەقامگیربوونی دۆخی سووریا و رێزگرتن لە مافەکانی گشت پێکهاتەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد بگێڕێت.

میونشن، ئەڵمانیا (GOV.KRD) - رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٢/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا کرا.

وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوەدا کە رووسیا پشتیوانی لە مافەکانی گەلی کورد لە ناوچەکە دەکات. گوتیشی دەمانەوێت دۆخی عێراق ئارام و سەقامگیر بێت و رێگە لە چالاکبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بگیرێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگی هێوربوونی دۆخی ناوچەکە بە تایبەتی سوریا کردەوە و داواشی لە رووسیا کرد رۆڵی گرنگی خۆی لە سەقامگیربوونی دۆخی سووریا و رێزگرتن لە مافەکانی گشت پێکهاتەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد بگێڕێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.