Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 21:56

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەکات

دۆخی عێراق وناوچەکە تاوتوێ کرا
کوردستان TV
#7
100%


لە میانی بەشداریکردنی لە 56ەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی چالاکییەکانی کۆنفرانسەکەدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجام دا.

ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری میونشن لەگەڵ  شاندێکی گەورەی کۆنگرێسی ئەمەریکا  بە سەرۆکایەتی سیناتۆر لیندسی گراهام کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق وناوچەکە تاوتوێ کرا و، شاندی کۆنگرێس پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە  هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد و گوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەوەی فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.