وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ڕایگەیاند: ئه‌مرۆ کەسێکی چینی لە وڵاتی فەڕەنسا بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، ئەوەش یەکەم حاڵەتی مردنە بە ڤایرۆسە و لە وڵاتێکی دەرەوەی ئاسیا.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌شه‌نه‌كردنی بۆ زیاتر له 22 وڵاتی جیهانی، تا ئێستا زیاتر له 1000 كه‌س به هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه‌و نزیك به 50 هه‌زار كه‌س دووچاری ڤایرۆسه‌كه بوونه.
له ئه‌ورووپاش زۆرترین حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ردوو وڵاتی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا تۆماركراوه، میدیاكان ئاشكرایان كردووه كه ئه‌مڕۆ یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەوروپا تۆمارکراوه.
ئانیس بوزین، وەزیری تەندروستی فەڕەنسا پێشتر و لە 24 ی 1ی ئەمساڵدا بوونی دوو حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە لە وڵێتەکەی ئاشکرا کردبوو، ئه‌مڕۆش رایگه‌یاندووه كه کەسێکی چینی لە وڵاتی فەڕەنسا بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە، ئەوەش یەکەم حاڵەتی مردنە بە ڤایرۆسە و لە وڵاتێکی دەرەوەی ئاسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.