پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند: حکومەتی ھەرێم قەرەبووی ئه‌و (43) دوکانداره ده‌كاته‌وه پێش ماوەیەک دووکانەکانیان سوتابوو، گوتیشی: له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو كێشه‌ی غاز به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌ونایدا رایگەیاند: له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌مڵاندنی لیژنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی زیانه‌كان رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دوكانه‌كانی بازاڕی دهۆك، به‌بڕی 855 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوی 43 دوكانداری زه‌ره‌رمه‌ند كرایه‌وه، کە پێشتر دوکانەکانیان سوتابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو پارەیە وەک هاوکاریی حکومەتە بۆ خاوەن دوکانەکان، پێشتریش ئیدارە و شارەوانی دهۆکیش هاوکاری ئەو کەسانەیان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی دوکانەکانیان.
سه‌باره‌ت به‌كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی غازیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ئێستادا تاڕاده‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی غاز چاره‌سه‌ر كراوه، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌ته‌واوی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
شایه‌نی باسه له (20ی كانونی دوومی 2020) به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر چه‌ند دوكانێكی بازاڕی كوتاڵ له شاری دهۆك سوتان و زیانێكی ماددی زۆر به خاوه‌ن دوكانداره‌كان كه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.