Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 05:16

ڕوونکردنەوەیه‌ک له‌ بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بۆ هاووڵاتیان

پێشتر لادان و دانان لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و تاسڵوجەو بەكرەجۆو ڕاپەڕین ئەنجامدراوە
کوردستان TV
100%

ماوەیەكە ئاڵوگۆڕكردنی هەندێك سەرۆك شارەوانی سنوری پارێزگای سلێمانی لێكدانەوەو تەفسیراتی هەڵەی بۆ دەكرێت و زانیاری ناڕاست لە هەندێك پەیجی سۆشیال میدیاو ژمارەیەك ماڵپەرو سایتی كوردیدا بڵاودەكرێتەوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بەباشی زانی ڕوونكردنەوەیەك لەسەر ئەو بابەتە بداو هەڵەكان ڕاستبكاتەوە، تاكو هاوڵاتیان بەرچاو ڕوونیان هەبێ و نەكەونە هەڵەوە: 1-لەدوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەساڵی ۲۰۰۰، هیچ هەڵبژاردنێکی دیکەی شارەوانییەكان ئەنجام نەدراوەو سەرجەمیان ماوەی یاسایی خۆیان تێپەڕاندووە، بۆیە بەناچاری و لەژێر جەبری ئەمری واقعدا درێژە بە ماوەی سەرۆك شارەوانییەكان دراوە تا كاروباری شارەوانییەكان ڕایی بكەن.

2- بەپێی دەرئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ساڵی ۲۰۰۰، هەر سەرۆك شارەوانییەك لەسەر پشكی حزبێكی دیاریكراوە، بۆیە هەر ئاڵوگۆڕو لادان و دانانێك لەسەر پێشنیاری ئەو حزبانە بووە، ئەم میكانیزمەش ئاسایی و یاساییە چونكە هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوەو هیچ بڕیارو ڕێنماییەكیش لەلایەن پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتەوە دەربارەی ئەم بابەتە بوونی نییە. 3-لە هەر ئاڵوگۆڕێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ڕاوسەرنجی خۆی هەبووە و هەڵسەنگاندنی بۆ لادان و دانانەكان كردووە.

4-پێشتر لادان و دانان لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و تاسڵوجەو بەكرەجۆو ڕاپەڕین ئەنجامدراوەو بەهەمان میكانیزمی پێشوو مامەڵەی لەگەڵدا كراوە. 5-هەر لادان و دانانێك یاخود ئاڵوگۆڕێك لەداهاتوودا ڕووبدات ئاساییەو لەسەر پێشنیاری حزبەكان ئەنجام ئەدرێت، واتە مەرج نییە لەسەر بوونی گەندەڵی لادان و دانانەكان ئەنجام بدرێن. 6-هەر سەرۆك شارەوانییەك یاخود فەرمانبەرێك گەندەڵی لەسەر بێت، بەبڕیاری بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەسەر دەگیرێت بە ئەندامێتی دادوەرێك، ئەگەر گەندەڵییەكە لەلایەن لیژنەكەوە پشتڕاستكرایەوە ئەوكات بەڕێوبەری گشتی نوسراو ئاڕاستەی وەزارەت ئەكات بۆ لابردنی.

7-بۆ چارەسەركردنی ئیشكالیەتی بەسەرچوونی ماوەی یاسایی سەرۆك شارەوانییەكان، پێویستە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان ئەنجام بدرێت یاخود بڕیارو یاسایەكی تایبەت لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەربارەی ئەم بابەتە دەربچێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی 15/2/2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.