Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 21:56

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئوردن دەکات

پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن تاوتوێ کرا
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری دەرەوەی ئوردن سڵاوو رێزی تایبەتی شاعەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان گەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن پێشوازی لە ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا ، وەزیری دەرەوەی ئوردن سڵاوو رێزی تایبەتی شاعەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکی بەهێزی مێژوویی لە نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستاندا هەیە.
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی لە هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی دۆخی عێراق .

لە کۆبوونەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن تاوتوێ کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.