بارسێلۆنا به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی بیستوچواره‌می لالیگا به‌ده‌ستهێنا
یانه‌ی بارسێلۆنا پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیسپانیا به زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی بیست و چواره‌می لالیگا به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی خیتاڤی میوانی برده‌وه كه ئه‌مه‌ش سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی یانه كاتالۆنیه‌كه بوو له خوله‌كه‌دا، له گێمی یه‌كه‌م، بارسێلۆنا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌وت، له خوله‌كی سیی و سێ‌دا، ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد.
پاشان یاریزان سێرجی ڕۆبێرتۆ سوودی له ده‌رفه‌تێك وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می بارسای له خوله‌كی سیی و نۆ به‌ده‌ستهێنا، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شهستوشهشیشدا، یاریزان ئه‌نخێل لویس ڕۆدریگز تاكه گۆڵی خیتاڤی له یاریه‌كه تۆماركرد.
هاوكات گریزمان به باشترین یاریزانی یاریه‌كه ده‌ستنیشانكرا، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بارسێلۆنا له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاودوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و به شێوه‌ی كاتی خاڵه‌كانی هاوتای ژماره‌ی خاڵه‌كانی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگ و ڕكابه‌ره ته‌قلیدیه‌كه‌ی كرد‌و به جیاوازی گۆڵ له دوای یانه‌ی شاهانه دێت، خیتاڤیش به چل‌ودوو خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.