كاتژمێر یازده‌ی سبه‌ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی میوانداری یانه‌ی سێلتاڤیگۆ ده‌كات
له هه‌فته‌ی بیستوچواره‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی سبه‌ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی سێلتاڤیگۆ ده‌كات.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی ڕیال مه‌درید دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی زێنه‌دین زێدان سازكرد.
ئه‌و یاریزانانه‌ی ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆی پێكان له ڕیزی یانه‌ی شاهانه دابڕابوون پێكانیان چاك بووه‌وه‌و جارێكی دیكه گه‌ڕانه‌وه مه‌شقه‌كانی یانه‌كه.
جگه له یاریزان ماریانۆ دیاز كه هێشتا له قۆناغی چاره‌سه‌ری پێكانه‌كه‌ی دایه‌و به ته‌نیا مه‌شقی تایبه‌ت ئه‌نجامده‌دات، له كۆنگریه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا زێدان ڕایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له یاری به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانیان له خولی ئیسپانیا بده‌ن.
گوتیشی، ئه‌ركی تیپه‌كه‌مان له یاری به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ ئاسان نابیت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی تیپێكی باش و به‌توانا ده‌بینه‌وه‌و شایسته‌ی ئه‌وه نیه له پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بێت.
زێدان ڕه‌تیشیكرده‌وه تیپه‌كه‌ی ته‌نها به شێوازی به‌رگری یاری بكات و دووپاتیكرده‌وه كه شێوازی هێرشبردن له یاریهكانیاندا په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له‌سه‌رجه‌م هێڵه‌كان یاری ده‌كه‌ن و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی باش له ڕكابهریهكاندا تۆماربكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.