Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 21:56

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەکات

هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ کرا
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد، لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و تاوتوێ کرا.   

ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن پێشوازی لە جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ کرا.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ئاماژەی بە گرنگیی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی فەرنسای کرد لە هەرێمی کوردستان و هەڵوێستی دۆستانەی بەرامبەر گەلی کورد .لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیش ، جەختی کردەوە کە پێویستە رێز لە قەوارە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ، نوێنەرەکانی هەرێم لە حکومەتی نوێی عێراق دەستنیشان بکەن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.