سوپای عێراق رایگه‌یاند، له دابه‌زینێكی ئاسمانییدا له پارێزگای دیاله، ١٠ چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژران.
سه‌باح نو‌عمان ،گوته‌بێژ به‌ناوی ده‌زگای دژه تیرۆر له سوپای عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه، پشت به‌ست به زانیاری هه‌واڵگریی، هێزێكی تایبه‌تی سوپا دابه‌زینێكی ئاسمانییان بۆسه‌ر ناوچه‌ی حه‌مرین له پارێزگای دیاله بۆ كردنه ئامانجی چه‌كدارانی داعش، ئه‌نجامداوه.
سه‌باح نو‌عمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ١٠ چه‌كداری رێكخراوه‌كه كوژراون، دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی خاپووركراون و ده‌ست به‌سه‌ر سێ پشتنێنی بۆمبڕێژكراودا گیراوه.
گوته‌بێژ به‌ناوی ده‌زگای دژه تیرۆر له سوپای عێراق راشیگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتاییهێنان به پاشماوه‌كانی داعش.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.