سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كرد خزمه‌تگوازیی پێشكه‌ش به خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی بكه‌ن.
ئه‌م بانگه‌وازه‌ی موقته‌دا سه‌در له كاتێكدایه كه خۆپیشانده‌ران پێیان وایه سه‌در راستگۆ نه‌بووه له‌گه‌ڵیاندا به‌و پێیه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه لایه‌نگرانی سه‌در كه به كڵاوشینه‌كان ناسراون، به‌هێز رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه و هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیان و چۆڵكردنی گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ده‌ن.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیوویه‌تی: "كاروانی خزمه‌تگوزاریی له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كان رووی له كه‌میكردووه، لێره‌وه داوا له هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كه‌م پاڵپشتیی بكه‌ن بۆ به‌رده‌وامبوونی شۆڕش به ئاراسته‌ی ئاشتییانه".
سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای ئاشووب و كاری تێكده‌رانه ده‌كه‌ن له گۆڕه‌پانه‌كان دووربخرێنه‌وه، هاوكات داوای چاره‌سه‌كردنی برینداره‌كانیشی كردووه چ به پاره بێت یان به تیمی پزیشكی یانیش له‌رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریی و شتی دیكه‌وه.
موقته‌دا سه‌در جۆری ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی رووننه‌كردووه‌ته‌وه كه ئاماژه‌ی پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.