به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز كه‌له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی گواستویه‌تییه‌وه، به‌ره‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ چه‌ند كاتیوشایهك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون و به‌وهۆیه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا و بنكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعشی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هه‌ژاندووه.
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه ئاماژه‌ی به زه‌ره‌رو زیانی ماددی و گیانی هێرشه‌كه‌دا نه‌كردووه.
له‌مباریه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه چوار مووشه‌ك له‌جۆری كاتیۆشا له‌به‌غدای پایته‌خت كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه‌و سێ له مووشه‌كه‌كانیش له‌ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.