Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 10:27

ئه‌و مادده‌ خۆراکییانه‌ی دڵخۆشی مرۆڤ زیاتر ده‌که‌ن

له‌كاتی كه‌مبوونی له‌ له‌شدا ده‌بێته‌ هۆی خه‌وزڕان و خه‌مۆكی
کوردستان TV
100%

پسپۆڕانی پزیشكیی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی مایۆ له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا ئاشكرایان كرد، مادده‌ی خۆراكیی ده‌توانێت ته‌ندروستی ده‌روونیی مرۆڤ باشتر بكات دوای خواردنی.

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی Focusی ئه‌ڵمانی، پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ باشتركردنی مه‌زاج، پاقله‌مه‌نییه‌كان، ماسی، چه‌ره‌زات، برۆكلی، سپێناخ و هێلكه‌ بخورێت، چونكه‌ جۆره‌كانی ئه‌و ماسییانه‌ی چه‌ورن رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆمێگا3 له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌ هاوكاره‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی خه‌مۆكی و، هانی به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنه‌كانی سیرۆتۆنین و دۆپامین دڵخۆشی ده‌دات.

به‌ڵام پاقله‌مه‌نیی و چه‌ره‌زات و هێلكه‌، ترشه‌ ئه‌مینییه‌كان له‌خۆ ده‌گرن وه‌ك تریپتوفان، كه‌ گرنگ و پێویسته‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ هاوسه‌نگیی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین له‌ له‌ش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تریپتوفان گرنگه‌ بۆ خه‌وێكی سروشتی و، هه‌روه‌ها له‌خه‌و هه‌ستان.

له‌باره‌ی سپێناخ و برۆكلی، ئه‌مانه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ترشی فۆلیك، كه‌ له‌كاتی كه‌مبوونی له‌ له‌شدا ده‌بێته‌ هۆی خه‌وزڕان و خه‌مۆكی.

به‌ پشت به‌ستن به‌مانه‌، پسپۆڕان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌م خۆراكانه‌ ته‌نها هاوكاری باشتركردنی مه‌زاج و باری ده‌روونیی ده‌ده‌ن، بۆیه‌ له‌كاتی به‌ دیاركه‌وتنی نیشانه‌كانی خه‌مۆكی پێویسته‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێك سه‌ردانی دكتۆری تایبه‌تمه‌ند بكرێت.

سه‌رچاوه‌ / Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.