هونه‌رمه‌ند و راگه‌یاندنكاری ،كورد جه‌لالی مه‌لا نه‌جمی ناسراو به" جه‌لال بێتۆشی" دوێنی شه‌ممه 15/2/2020 له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد .
هونه‌رمه‌ند "جه‌لال بێتۆشی له ڕه‌چه‌ڵه‌ك وچه‌ند پشتێك ده‌چنه‌وه سه‌ر خزمانی بێتوش له كوردستانی رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام چه‌ند عه‌یام و ساڵه نیشته‌جێی كۆیه‌ن. له سه‌ره‌تای په‌نجاكان كۆیه‌ی به‌جێهێشتووه و ناو به‌ناو سه‌ردانی كۆیه‌ی كردووه، دوا جار له 1976 كۆیه‌ی نه‌دیوه‌ته‌وه، به‌ڵام له 2004 له ئێرانه‌وه به رێگای قاچاغ هاتۆته‌وه كوردستان. له رانیه‌وه به ئۆتۆمبیلێك به‌ره‌و هه‌ولێر چووه، به‌ڵام به ناو كۆیه‌دا. ئێواره دره‌نگانێك به ناو كۆیه تێپه‌ر بوون، بێ ئه‌وه‌ی راوه‌ستن. خۆی ده‌ڵێ: له‌سه‌ری هه‌یبه‌ت سولتانه‌وه، كه كۆیه‌م بینی گریام، كابرای شۆفێر هه‌ستی پێ‌كردم و پێی گوتم دیاره ده‌مێكه كۆیهت نه‌دیوه و زۆریشت خۆش ده‌وێ. تا له ده‌روازه‌ی كۆیه‌ش ئاوا بوون به‌ره هه‌ولێر ئه‌و له ناو گێژو ووڕی ئه‌و ساته بووه، كه كۆیه‌ی له هه‌یبه‌سوڵتانه‌وه دیوه. به‌ڵام بۆ دانه‌به‌زیوه؟ بۆ جارێكی دی هه‌ر له‌و گه‌شته‌دا نه‌هاتۆته‌وه كۆیه؟ وه‌ك بۆ خۆی ده‌ڵێ: دیمه‌نی گهشهنهكردووی شاری كۆیه‌و ئاسهواهری ژهڕی نێوان حزبه‌كان زۆر كاری له‌سه‌ر كۆیه كردووه‌م له منیش كردووه، بۆیه حه‌زم نه‌كرد به‌م شێوه‌و به حاڵه كۆیه ببینم!!
دوای ئه‌وه‌نده ساڵه هێشتا به كۆیانێكی سه‌رده‌می په‌نجاكان ده‌ئاخڤێ و له كۆیاتی و خۆیاتی خۆی نه‌كه‌وتووه. حه‌زی یه‌كجار له گه‌شت و گه‌ڕان و سوڕانه. له 1959 له ئه‌لمانیا ده‌ژی. یه‌كه‌م كۆییه، كه هاتبێته ئه‌لمانیای رۆژهه‌ڵات، له‌وانه‌یه ئه‌لمانیای رۆژئاواش، چونكه تا ئێستا هیچ كۆییهكی دی نه‌ناسراوه له پێش ئه‌وه هاتبێته ئه‌لمانیا.
جه‌لالی مه‌لا نه‌جمی بێتووشی له ساڵی 1930 له گه‌ڕه‌كی به فریقهندی له كۆیه له‌دایك بووه. قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای له كۆیه ته‌واو كردووه. ناوه‌ندی له كۆیه و كه‌ركوك. بۆیه‌كه‌م جار له‌سه‌ر كوردایه‌تی له‌گه‌لڕ چه‌ند كوردێكی دی له كه‌ركوك له‌گه‌لڕ توركمانه تۆڕانیهكان به‌شه‌ر هاتووه، به قسه‌ی خۆی توركمانه‌كان چاكیان لێداون.
له ساڵی 1945 مامۆستا كه‌ریم ئه‌حمه‌د، ئه‌و كاته‌ی مامۆستای ناوه‌ندی بووه له كۆیه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بۆته به شیوعی. له 1946 بۆته ئه‌ندامی پارتی ئازادی نیشتمانی عێراق، كه سه‌ر به شیوعیه‌كان بوو.
لایه‌نگرانی پارتی ئازادی نیشتمانی عێراق له كۆیه 1964 له ناویان دا جه‌لال به‌یتوشی
حه‌وت جاران له سه‌رده‌می پاشایه‌تی له‌سه‌ر شیوعیه‌ت گیراوه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ پاكانه‌ی نه‌كردووه. له ساڵی 1957 ئه‌و كاته‌ی له باقووبه بووه، گیراوه، باوكی له كۆیه‌وه هاتۆته لای بۆ ئه‌وه‌ی پێ بڵی: جه‌لال نه‌كه‌ی روو ره‌شمان بكه‌ی. واته ئیعتراف نه‌كه‌ی.
له كۆتایی 1957 هاتۆته به‌غدا له‌وێ دوكانێكی وینه‌گری له شه‌قامی ئه‌مین كردۆته‌وه، هێشتا ئه‌و دوكانه هه‌ر ماوه. هه‌ر له‌و ساڵه هه‌ژار موكریانیان ناردووه بۆ لای، بۆ ئه‌وه‌ی لای ئه‌و كار بكا. هه‌ژار له بیره‌وه‌ریه‌كانی ( چێشتی مجێو‌ر) له چه‌ند جێگایه‌ك به چاكه باسی چاكه‌و پیاوه‌تی جه‌لال بێتوشی ده‌كا.
له 1959 له لایه‌ن حزبه‌وه ده‌نێردرێته ئه‌لمانیای رۆژهه‌ڵات بۆ خوێندن. یه‌كه‌مین كۆیی بووه، وه‌ك تا ئێستا زاندراوه، كه لاقی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته دانابێ. ئه‌و كاته‌ی ئه‌و گه‌یشتۆته ئه‌وێ، به گشتی ده كه‌سی عێراقی لـێ بووه به كورد‌و عه‌ره‌به‌وه، به كورده‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌شه‌وه.
دوای زمانخوێندن له به‌شی وێنه‌گرتن له په‌یمانگای باڵای هونه‌ری وه‌رده‌گیرێ. له 1962 خوێندن ته‌واو ده‌كا و یه‌كسه‌ر هه‌ر له ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لمانی به‌شی راپۆرتی سیاسی داده‌مه‌زرێ. له كاتی كاركردنی دا ده‌ڵی بیرۆكه‌ی ئه‌وه هات به خه‌یاڵمدا، كه فلیمێكی كورت ده‌رباره‌ی باری عێراق ده‌ربكه‌م، به ناوی (ئه‌رك) فلیمه‌كه باس له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌كا، كه چۆن كورد‌و عه‌ره‌ب به‌تایبه‌تی شیوعیه عه‌ره‌به‌كان به‌شداری شۆڕش ده‌كه‌ن و چۆن پێشمه‌رگه كورده‌كان یارمه‌تی یه‌كێ له‌و عه‌ره‌بانه ده‌ده‌ن، تا خزم وكهسو كاری له به‌غداوه بۆ بهێنن. فلیمه‌كه له چیاكانی خوارووی ئه‌لمانیا و نزیك سنوری چیك گیروان، رۆڵی پاڵه‌وانیش كه‌مال جه‌میل سه‌یدۆ كه كوردێكی سوریا بوو بینیویه‌تی. ئه‌مه‌ش له 1968 بوو.
فلیمی دووه‌می به بۆنه‌ی میهره‌جانی منداڵانی جیهان بووه له ساڵی 1969 له لایپزیك. هه‌رچه‌ند ئه‌و وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك له ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لمانیای به‌شداری میهرهجانهكهی كردبوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و فلیمانه‌ی عێراق به‌شداری تێدا كردبوو به كه‌لك نه‌ده‌هات، فلیمه‌كه‌ی جه‌لال بێتووشی، كه ناوی "دۆستایه‌تی" بوو، ده‌خرێته لیستی فلیمه عێراقیه‌كان و خه‌ڵات وه‌رده‌گرێ. خه‌ڵاته‌كه‌ش له لایه‌ن یوسف عانییهوه وه‌رگیراوه.
كاك جه‌لال له‌و ده‌مه‌وه تا روخانی رژێمی شیوعیه‌ت هه‌ر له‌و دوو فلیمه ده‌گه‌ڕێ و هه‌وڵێكی زۆری داوه، كه‌چی تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و به‌ده‌ستی نه‌كه‌وتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش كهسهرێك و خه‌م و په‌ژاریه‌كی بۆ دروست كردووه.
له 1970 گه‌ڕایه‌وه عێراق. له یه‌كه‌ی سینه‌مایی له ده‌زگای گشتی ئیستگه‌و ته‌له‌فزیۆن دامه‌زرا، هاوكاتیش له زانكۆی به‌غدا، كوڵیژی ئاداب به‌شی رۆژنامه‌گه‌ری بوو به مامۆستا.له 1976 دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول ته‌نگیان به كورده‌كان هه‌ڵده‌چنی، كه له دام ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق كار ده‌كه‌ن و به‌عسی نین، ئیتیر جارێكی دی گه‌ڕایه‌وه ئه‌لمانیا، به‌ڵام ئه جاره بۆ ئه‌لمانیای رۆژئاوا.
له 1966 له‌گه‌ڵ كریستا زه‌ماوه‌ندیان كردووه، كچێكی هه‌یه به‌ناوی جوانه.
به‌داخه‌وه به هۆی نه‌خۆشی هونه‌رمه‌ند" جه‌لال بێتۆشی" دوێنی شه‌ممه 15/2/2020 له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
بۆ ژیانامه‌ی هونه‌رمه‌ند جه‌لال بێتوشی سوودمان له نووسینێكی به‌رێز( پێشڕه‌وی سه‌ید برایمی) وه‌رگرتووه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.