لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، ده‌سته‌ى ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى سلێمانى ده‌كه‌ین.
راشیدهگهیهنن ، له‌سه‌ر بابه‌تى پێدانى ده‌رئه‌نجامى ناڕاستى پشكنینى خۆراك كه كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ته‌ندروستى هاووڵاتییان هه‌یه.
ده‌سته‌ى ده‌سپاكی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له پارێزگاى سلێمانى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كارمه‌ندێكى كۆمپانیایه‌ك ده‌كات له خاڵه سنوورییه‌كان له‌سه‌ر وه‌رگرتنى به‌رتیل و به‌قاچاغ بردنى كه‌لوپه‌ل بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.