ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/2/16 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە شاری میونشن لە گەڵ جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کرا، جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە کرايەوە .
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر هەبوونی پەیوەندییەکی دراوسێیانەی باش لە سەربنەمای رێز لەیەکگرتن. هەروەها گفتوگۆش دەربارەی گرفت و ئاستەنگەکانی ئاسایش لە ناوچەکەدا کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە
گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران تاوتوێ کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.