قائیمقامیه‌تی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتیان كه رۆژانه بڕی پێوست له غازی ماڵان ده‌گاته شاره‌كه و هاوكات به‌هۆی گرانفرۆشیهوه بریكارێكی غاز فرۆشتن ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت.
لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاندوه: دوێنێ شه‌ممه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڕی (38) هه‌زار بوتڵ غازی ماڵان له كۆمپانیاكانه‌وه گه‌شتۆته شاری سلێمانی، ئه‌وه‌ش زیاتر له بڕی رۆژانه‌ی به‌كاربراوی شاره‌كه.
ئاماژه‌ی بهوهكردوه: شاری سلێمانی رۆژانه پێویستی به بڕی (15) هه‌زار بوتڵی رۆژانه‌یه، ئه‌و بڕه‌شی رۆژانه ده‌گاته سلێمانی به‌شی ته‌واوی ماڵان و بازاڕ و به‌كارهێنه‌ران ده‌كات و كێشه‌ی كه‌می غازی ماڵان بونی نییه.
هاوكات سێیه‌م جاره بریكارێكی غاز فرۆشتن له گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی كاری شاردنه‌وه و گرانفرۆشی له غازی ماڵان‌دا ده‌كات، بۆیه له‌سه‌ر سكاڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیر كراوه و روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.