دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی دوێنێ شه‌ممه له كاتی نوێژی به‌یانیدا له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر هاووڵاتییه‌كی به‌ساڵاچوو له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه درایه به‌ر چه‌قۆ، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌مید (دلێر نه‌جاڕ) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند، كاتژمێر (5:30)ی به‌ره‌به‌یانیی دوێنێ شه‌ممه، له كاتی نوێژی به‌یانیدا له مزگه‌وتی (عه‌بدولكه‌ریم موده‌ڕیس) له هه‌ولێر، كه‌سێك به ناوی (ع.ل.م) هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وته‌كه و داوای له هاووڵاتییه‌كی به‌ساڵداچوو به ناوی (جه‌میل محه‌مه‌د ساڵح) (ته‌مه‌ن 78 ساڵ) كردووه كه پاره‌ی پێ بدات، دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی له لایه‌ن پیاوه بهساڵداچووهكهوه، تۆمه‌تباره‌كه چه‌ند چه‌قۆیه‌كی وه‌شاندووه و به سه‌ختی برینداری كردووه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر هاووڵاتییه بهساڵداچووهكه، پۆلیسێكی فریاكه‌وتن به ناوی (به‌ختیار ستار ئیسماعیل) له كاتی ئه‌ركدا له‌وێ ده‌بێت، بۆیه به هانای پیاوه‌كه‌وه ده‌چێت و له ژێر چنگی ڕزگاری ده‌كات، به‌ڵام له ئه‌نجامدا چه‌قۆیه‌كی به‌رده‌كه‌وێت و ئه‌ویش بریندار ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێك خرا و پۆلیس توانی به ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكات، دۆسیه‌كه‌ش خرایه به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی یاسایی وه‌ربگرێت و ڕێكاری یاساییش ده‌رهه‌ق به‌و كه‌سه بگیرێته به‌ر كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
شایه‌نی باسه حاجی جه‌میل محه‌مه‌د ساڵح پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن گیانی له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.