مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی میونشن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌شداربوو خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لای دۆسته‌كانی له به‌رچاو گیراوه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كرد، یه‌كێك له‌وانه وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو له‌سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی كوردستان قسه‌مان كرد وه‌زیری وزه خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بوو په‌ره‌ی زیاتر به كه‌رتی وزه بده‌ن.
مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی ره‌وشی ناوچه‌كه رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی له رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گرنگ ده‌زانن و پرسیار و ئاڵوگۆڕی راوبۆچوونه‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه بووه چۆن به‌شداری له ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه بكه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.