Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 01:45

پۆلیسى گه‌رمیان: یەکێک لەو تۆمەتبارانەی تەقەیان لەخاڵێکی پۆلیس کرد دەستگیرکرا

دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا گیراوە
کوردستان TV
100%

مقه‌دەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری  به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌دوای ئه‌وه‌ى شەوی ڕابردوو چەن کەسێکی نەناسراو بەئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا بەچەکی تاپڕ تەقەیان لە خاڵکی پۆلیسی فریاکەوتن ( 104) ی کەلار کرد لە شەقامی دەروازەی قەزای کەلار و هەڵاتن .
دوای لێکۆڵینەوەو گەڕان توانیمان ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرابکەین و دوای دوو کاتژمێر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا بگرین .


راشیده‌گه‌ێنێت ، دوای دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان یەکێک لەتۆمەتباران خۆی ڕادەستی بەشی پۆلیسی کەلارکرد

ناوبراو ده‌شڵێت ، لەئێستادا بەپێی مادەی 430 بەند کراوەو فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی تر دەرچوە کەلەکاتی تاوانەکەدا لەگەلیدا بوە و پۆلیس پەڕاوی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.