Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 19:56

پۆلیسی هه‌ولێر: ته‌قه‌که‌ره‌کانی گه‌راجی ئه‌کوا پارک ده‌ستگیرکران

تۆمەتبارەكان رادەستی دادگاكران
کوردستان TV
#7
100%


به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ گه‌راجی ئه‌كوا پارك ته‌قه‌یان كرد و كه‌سێكیان كوشت و سیانی تریان بریندار كرد، ده‌ستگیركران.

كاتژمێر (5)ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە گەراجی (ئەكوا پارك) لە هەولێر، دەمەقاڵێ لە نێوان چەند كەسێكدا دروست دەبێت و دواتر تەقە دەكرێت، بۆیە بەو هۆیەوە كەسێك دەكوژرێت و 3 كەسی دیكەش بریندار دەبن.

لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید (دلێر نەجاڕ) رایگەیاند، دوای رووداوەكەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە گەراجی (ئەكوا پارك)، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی تاوان و دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و شوناسنامەی ئەو كەسانەیان دیاری كرد كە تاوانەكەیان ئەنجام داوە.

عەمید (دلێر نەجاڕ) هەروەها روونیشی كردەوە، لە كەمتر لە (7) كاتژمێردا، تۆمەتبارەكان رادەستی دادگا كران.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەوانەی تاوانەكەیان ئەنجام داوە، دوو تۆمەتبار بوون و یەكێكیان بە برینداری دەستبەسەر كرا، كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە بكەری سەرەكیی تاوانەكەیە، لە ئەنجامی ئەو رووداوەشدا هاووڵاتییەك بە ناوی (هاوڕێ مەحموود قادر) كوژراوە و هەروەها دوو هاووڵاتیی دیكەش بە ناوەكانی (هێژا عوسمان جەمیل) و (ئەحمەد سەڵاحەدین تەها)، بریندار بوون.

ئەوەشی خستە ڕوو، كە تۆمەتباران (ش.ع.م) لەگەڵ (گ.ق.م)، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكە و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە، بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان، بەند كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.