وەزیری پەروەردە رایگەیاند: ڕێكارەكانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست تەواو بووە، لە ئێستادا ناوەكانیان گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری پەروەردە و یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی پڕۆژەیاسایەكەوە كۆبوونەوە، دواتر سه‌باره‌ت به پرسی مامۆستایانی گرێبەست ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەدەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ڕێكارەكانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست تەواو بووە و لە ئێستادا ناوەكانیان گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و لە دوای ماوەیەكی كەم دەست دەكەن بە راپەڕاندنی مامەڵەكانیان، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به هه‌میشه‌یی.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌رقاڵی دروستكردنی داتابه‌یسێكین بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ، پێشتر دۆسیه‌كانیان ته‌نها له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده هه‌بوو، چونكه ئێمه بهرچاورونیمان له‌ژماره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ نییه، هه‌ر كاتێكیش بارودۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان باش ببێت، وانه‌بێژه‌كان ده‌كرێنه گرێبه‌ست و ئه‌وله‌ویه‌تیان پێده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.